بەپێی ڕاپۆرتی ئیسلاحوێب لەم کۆنگرەیەدا کە بە دروشمی "یەکڕیزی و دینامیکی" دەستی پێ کرد، وێڕای پێشکەشکردن و تۆژینەوەی ڕاپۆرتی چالاکی و کاردانەوەی پێنج ساڵەی ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و گۆڕینی مانیفێست و دەستوور، ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنی ناوەندی پاش خۆناساندن و بەرنامەکانیان بەپێی پێرستی خوارەوە هەڵبژێردران: موحەممەد ئەنوەر ئەمیری، جەلال مەعرووفیان، موحەممەدئەعزەم ئەحڕاڕی، سەتتار ئایینەپوور، عیسا ڕەحیمی، میقداد پیرساحێب، فەرزاد وەلیدی، وەفا حەسەنپوور، هیوا ڕاشیدی و جەماڵ ئیسماعیلی. لەم کۆنگرەیەدا بەپێی دەستوور و مانیفێستی دیاریکراو، بە کۆدەنگی ئەندامانی کۆنگرە، مامۆستا "عەبدوڕڕحمانی پیرانی" وەک ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و "سەعدەددین سددیقی" وەک بەرپرسی لێژنەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی کاردانەوە و چالاکییەکان هەڵبژێردران.
بەیانی ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە بە خوێندنەوەی چەن ئایەتێک له قوڕئانی پیرۆز له لایەن خوڕئانخوێن خالید موحەممەدی بە فەرمی دەستی پێ کرد. پاشان سەعدەددین سددیقی وەکوو جێگری ئەمیندار وێڕای بەخێرهاتنی دانیشتووان و هیوای سەرکەوتوویی بۆ کۆنگرە، باسی له هەوڵ و جیهادی خەڵکی قارەمان و چەوساوەی غەززە کرد و بەرپرسیارێتی گرنگی موسوڵمانانی له بەرامبەر کۆمەڵکوژی و ڕژێمی مناڵکوژی زایۆن بیرخستەوە.
بەڕێز سددیقی بە خوێندنەوەی ئایەتی پیرۆزی(یا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا اتَّقُوا اللّهَ وَ لْتَنْظُرْ نَفْسٌ ما قَدَّمَتْ لِغَد وَ اتَّقُوا اللّهَ إِنَّ اللّهَ خَبِیرٌ بِما تَعْمَلُونَ) هەمووانی بۆ تەقوا و پارێزگاری بانگهێشت کرد و وتی: لەم ئایەتەدا ڕستەی "اتقوا الله" تەقوای یەکەم بە واتای چاودێری تەقوا و پارێزگاری له داڕشتنی پلان و بەرنامە و بڕیاردان و بە جێهێنانه و "اتقوا" تەقوای دووهەم بە واتای بە خۆداچوونەوە و خۆهەڵسانگاندن له قۆناغی دووهەمە.
له درێژەدا مامۆستا موستەفا ئەڕبابی جێنشینی ئەمینداری گشتی و بە تەمەنترین ئەندامی کۆنگرە، بە کورتی بیریهێناوە کە بەرپرسیارێتی ڕیسالەت و ئەمانەتی خودا له سەر شانی مرۆڤەکانە و گوتی پێغەمبەران، سددیقان، شەهیدەکان و ساڵحان سەرکاروان و هەڵگری ئەم ئەمانەتە بوون و چەند بەختەوەرییەکی گەورەیە هاوڕێ و هاوڕا بوون لەگەڵ کەسانێک کە خوای مەزن ڕدای بەرپرسیارێتی بانگەوازی بۆ خوای لەبەر کردوون.
بەڕێزیان له درێژەدا وتی: پێغەمبەران "سڵاوی خوایان لێ بێت" هەڵگری ئاڵای ئەم ئەمانەتە بوون و ئێستاش بە ئێمەیان سپاردووە. هیوادارم خودا زمان و بیر و ئەندێشەمان بە گوێرەی یەکتاپەرستفی بێ وێنە پاک کاتەوە و زمان و پێنووسمان له سەر ڕێگەی خۆی بە کار بهێنێت.
بەڕێز ئەڕبابی بە جەختەوە وتی ئێمه دەبێ پەیامی پێغەمبەران بگەیێنین و هەمیشە ڕەچاوی چاودێری خودا بکەین: (وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ نَسُواْ ٱللَّهَ فَأَنسَىٰهُمۡ أَنفُسَهُمۡۚ) زاڵبوونی شەیتان لەسەر دڵمان دەبێتە هۆی فەرامۆشکردنی خودا و ئەمەش غەدرێکە له ئەمانەتی خوای گەورە و هەڵگرانی ڕاستەقینەی...
مامۆستا ئەڕبابی له درێژەی فەرموودەکانیدا وتی هەموومان دەبێ بەردەوام ئایەتی: (قُلْ إِنَّ صَلاتِي وَ نُسُكي وَ مَحْيايَ وَ مَماتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعالَمِينَ) ڕەچاو بگرین و له هەموو حاڵێکدا خودا له بیر نەکەین.
نوێژ خوێندن و قوربانی و عیبادەت بۆ خودا و یادی ئەوە، تەواوی کائینات هی ئەوە و بۆ ئێمەی موسەخەر کردووە، ئێمەش ئەمینی خوداین لەسەر زەوی و ئەگەر بەهۆی فەرامۆشی یان خەتا خەیانەتێکمان له ئەمانەت کردبێ، دەبێ له بارەگای خوای موتەعال و هەڵگرانی ڕاستەقینەی ئیقرار بە کەمتەرخەمی خۆمان بکەین.
له درێژەدا مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ڕاپۆرتێکی له بارودۆخی جیهانی و ناوچهیی، بارودۆخی ئابووری، کۆمەڵایەتی وڵات و چۆنیەتی جەماعەت له پێنج ساڵی ڕابووردوو خستە بەرچاو کە دەقی پەیامەکە بە زووترین کات له بنکەی هەواڵنێری ئیسلاح ڕادەگەیێندرێت و بڵاو دەبێتەوە.
ئەندامانی کۆنگرە دوای بیستنی ڕاپۆرتی ئەمیندار، دەستیان کرد بە پێداچوونەوە و تۆژینەوە و لەسەر خاڵی لاواز و بەهێزی چالاکییەکانی جەماعەت گفتگۆیان کرد.
جەماڵ ئیسماعیلی بەرپرسی لێژنەی کارگێڕیی ناوەندی له بەشێکی دیکەی کۆنگرە، ڕاپۆرتێکی لەگەڵ وێنە له گرنگترین چالاکییەکانی جەماعەت له پێنج ساڵی ڕابردوودا خستە بەرچاوی دانیشتوانی کۆنگرەی شەشەم.
پاش ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی، جێگرانو ئەندامانی لێژنەی ئیجرایی ناوەندیی وڵامی پرسیاری ئەندامانیان داوە.
له بەشێکی تری کۆنگرە موحەممەدعەلی ئاریانژاد بەرپرسی لێژنەی چاودێریی ناوەندی ڕاپۆرتێکی له چالاکییەکانی ئەم لێژنە پێشکەشی ئەندامانی کۆنگرە کرد و وتی سەرکەوتنی زیاتری جەماعەت لەژێر سێبەری ئاگاداری، برایەتی دینی و هەوڵی بەردەوامی ئێوە دایە، بەختەوەری دونیا و ئاخیرەت بۆ هەمووان له خوا دەخوازم، خوا یار و یاوەرتان بێت له پاراستن و بە هێزکردنی بەرهەمەکانی جەماعەت له بواری فێرکاری و پەروەردەیی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی... پێداچوونەوە و ڕاستکرنەوەی مەرامنامە و ئەساسنامە تەوەری سەرەکی و باس و گفتگۆی ئاندامان بوو.
پاش بڕیاردانی سیاسەتە گەورەکانی جەماعەت، هەڵبژاردن له باردۆخێکی ڕەخنەگرانە، ئاشکرا و ڕوون، برایەتی دینی و بە پاراستنی ئەسڵی دیموکراتێک بەڕێوە چوو.
له بەشی کۆتایی کۆنگرە، مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح له وتەکانی کۆتاییدا وێڕای دەسخۆشی له تەواوی ئەندامانی شۆڕای ناوەندی قۆناغی ڕابردوو و هەڵبژێراوانی کۆنگرەی شەشەم و تاک بە تاکی ئەندامانی جەماعەت له تەواوی وڵات سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستە کرد.
هەروەها بەڕێزیان یەکگرتوویی و محەببەت و برایەتی بێ وێنەی جەماعەتی به نێعمەتێکی خودایی ناو برد و داوای لە هەموان کرد بۆ ئەو نیعمەتە شوکرانەبژێر و سپاسگوزاری خوا بن.
جێگەی باسە کە شەش کەس له ئەندامانی شۆرای ناوەندی هەڵبژێراوی کۆنگرەی شەشەم بۆ یەکەم جار بوو کە دەبوونە ئەندامی شووڕا و هەروەها ئاماژە بەوە دەکەین کە لەم قۆناغەدا له کۆئەندامان کە نەوەدو یەک کەس بوون، هەشت کەس له ئەندامان خاتوون بوون.
بەشی کۆتایی کۆنگرە دۆعاگەلێکی دڵنشین بوو کە له لایەن مامۆستا هاشم حەکیمی خوێندراوە...
پێویستە باس لەوەش بکرێت کە مەرامنامە و ئەساسنامەی دیاریکراوی کۆنگرەی شەشەم بەم زووانە بڵاو دەبێتەوە....
بۆچوونهکان